بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
دهۆک راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

یاریگا –
هەرچەندە سلێمان رەمەزان، سەرپەرشتی یەکەم یەکەی مەشقی یانەی دهۆک بۆ وەرزی نوێ کرد، بەڵام لە پۆستەکە نامێنێت.
سەرچاوەیەک کە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، دهۆک لەگەڵ سێرجیۆ فاریاس، راهێنەری بەڕازیلی رێککەوتووە.
سەرچاوە باڵاکە دووپاتیدەکاتەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک زیاتر لە چوار بژاردەی لەبەردەمبوو، لە کۆتایید لەگەڵ راهێنەرە بەڕازیلییەکە رێککەوت.
فاریاس پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ئەهلی سعوودی، ئوم سەڵالی قەتەڕی، خۆری قەتەڕی، وەسڵی ئیماڕاتی و چەند یانەیەکی دیکەی کردووە.
دهۆک لە هەژماری فەرمی یانەکە رایگەیاند، لەگەڵ فاریاسی تەمەن 58 ساڵان گەیشتوونەتە رێكکەوتن بەمەبەستی راهێنەرایەتی کردنی یانەکە.