
یاریگا –
داواکاریی ڤیرجل ڤان دایکی سەرکردەی یەکەمی لیڤەرپوول لە کارگێڕی یانەکەی ئاشکرادەکرێت.
ئەمڕۆ لیڤەرپوول حەفتەمین یاریی دۆستانەی بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ ئەنجام دا کاتێک بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس 2-2 یەکسان بوون. بەوەش لە کۆی ئەو یاریانە 5 بردنەوە، شکستێک بەرامبەر میلان و یەکسانبوونەکەی ئەمڕۆوە پێدەنێنە نێو وەرزی نوێ. لە سەرجەمیشیاندا 22 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 جاریش تۆڕەکەیان هەژێنراوە.
ڤان دایکی کاپتنی یانەکە داوا دەکات هێرشبەری نوێ بگوێزنەوە.
لە لێدوانێکیدا ئەستێرە هۆڵەندیەکە کە مێدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ڤان دایک وتی
داروینمان لەدەستداوە کە رۆشت بۆ سعوودیە، دیازیش هەروەها کە چووە بایرن. بۆیە ئێستا جێگە هەیە بۆ هێنانی هێرشبەرێک بۆ بەهێزکردنمان. بۆیە با بزانین ئەم مێرکاتۆیە چیمان بۆدەهێنێ بۆ هاوسەنگی تیمەکە.
🗣️ Virgil van Dijk: “Well we lost Darwin, he went to Saudi and we lost Lucho [Luis Diaz], he went to Bayern.
I think there’s always room for an attacker in order to strengthen us so let’s see what the window brings in terms of the balance of the team.”
(Source: @talkSPORT) pic.twitter.com/hiT0d9A25k
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 10, 2025
لیڤەرپوول لەم مێرکاتۆ دەستەوەستان نەبووە. چەند گواستنەوەیەکی گەورە و گرنگی ئەنجامداوە، وەک فلۆریان ڤیرتر، جێریمی فریمپۆنگ. بۆ پێگەی هێرشبەریش هوگۆ ئێکیتیکێی گواستووەتەوە و لە یارییە دۆستانەکاندا توانا گۆڵکارییەکانی پیشان داوە.