سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ سعوودیەکان ئامانجە گەورەکەیان گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی بەفەرمی گواستنەوەی داروین نونێزی راگەیاند.

نونێز ئامانجی یەکەمی سیمۆنی ئینزاگی بۆ بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوەی هیلال بۆ وەرزی نوێ.

فابریزۆ رۆمانۆ بەشێک لە گرنگترین ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان یانە سعوودیەکە و لیڤەرپوول ئاشکراکردووە پەیوەست بەو ئەستێرە ئۆروگوایە.

وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، گواستنەوەی نونێز بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت. تێچووەکەشی 53 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییەکانە.

هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. بە درێسی رێدزەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداریی 143 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button