ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا چارەنووسی کاپتنی یەکەمی یانەکەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

وەک چاوەڕوان دەکرا، یانەی بارسێلۆنا مارک ئاندرێ تێر شتیگنی لە رۆڵی کاپتنی یەکەمی یانەکە دوورخستەوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا کاپتنی یەکەمی وەرزی داهاتووی ئاشکرا کرد و لە بەیاننامەکەدا گوتی:

یانەی بارسێلۆنا لێرەوە رایدەگەیەنێت، دوابەدوای دەستپێکردنی رێوشوێنی تەمبێکاری دژی گۆڵپاریز مارک ئاندرێ تێر شتیگن، و لە چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ئەم بابەتە، یانەکە بە رێککەوتنی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی و ستافی راهێنەرایەتی، بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی رۆڵی کاپتنی یەکەمی تیپەکە رابگرێت. لەم ماوەیەدا ئەرکی کاپتنی یەکەم لەلایەن کاپتنی دووەمی ئێستا رۆناڵد ئاراخۆ جێبەجێ دەکرێت.

بارسێلۆنا و تێر شتیگن ناکۆکیەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە بەهۆی رەتکردنەوەی ئەو گۆڵپارێزە بۆ واژۆکردنی رەزامەندی بۆ ئەوەی دوای نەشتەرگەرییەکەی راپۆرتی پزیشکییەکەی بۆ لالیگا بنێرێت.

راپۆرتەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بتوانێت سوود لە ئامادەنەبوونی گۆڵپارێزە دێرینەکەی وەربگرێت بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی خوان گارسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button