
یاریگا –
یەکشەممەی رابردوو، تۆڕی وەرزشی یاریگا بڵاویکردەوە؛ ئهو لێژنه هونهرییهی كه لهلایهن دهستهی كارگێری یانهی ههولێر بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەر و گواستنەوەی یاریزانان پێکهێندرابوو، شەممە له دوو كاتی جیاواز دووجار لهگهڵ سهمیر بابۆ کۆببوونەوە.
شەوی دووشەممە، گفتوگۆکانی نێوان سەمیر بابۆ و دەستەی کارگێڕی یانەکە شکستیهێنا، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکارەکان ئاشکرا بکرێت.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 17:00 بەکاتی هەولێر، لە قەڵای پایتەخت باسم قاسم، راهێنەری نوێی هەولێر بناسێندرێت.