ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی روبن دیاس بەرگریكاری پۆرتوگالی یانەكەی نوێدەكاتەوە.

دیاس لە هاوینی 2020 لە بێنفیكاوە بە بەهای 71.6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، مانچێستەر سیتی لەگەڵ روبن دیاس گەیشتووەتە رێككەوتن و گرێبەستێكی نوێی درێژخایەن واژۆ دەكات.

لە گرێبەستە نوێیەكەیدا مووچەی یاریزانەكە زیادكراوە و لە ناو یانەكەدا بە یاریزانێكی سەرەكی دادەنرێت.

دیاس وەڕزی رابردوو بەشداری 44 یارییكرد و لەگەل سیتی 222 یارییكردووە چوار گۆڵیكردووە و پێنج گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button