
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌مرۆ شوێنی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
جامی سوپه‌ری عێراق له 19ـی ئه‌م مانگه به به‌شداری یانه‌كانی (زاخۆ – دهۆك – ته‌ڵه‌به- زه‌ورا- قوه جه‌وییه – ته‌ڵه‌به) به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا شوێنی به‌رێوه‌چوونی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و بڕیاره ئه‌مرۆ بڕیاری كۆتایی بدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی دهۆک دوو مانگ لەمەوبەر یەکەم یانە بووە کە بە فەرمی داوای میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکەی پێشکەش بە یەکێتیی تۆپی پێ کردووە، کارگێڕی یانەی دهۆک جەختیان لەسەر ئامادەیی تەواوی یاریگای دهۆک و ژێرخانی وەرزشیی شارەکە کردووەتەوە بۆ لەئەستۆگرتنی ئەم ڕووداوە گرنگە، لە بەرامبەردا، زاخۆ وەک پلانی دووەم لەبەرچاو گیراوە، ئەگەر هاتوو هەر ئاستەنگێک بۆ دهۆک دروست بێت.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە شاری میواندار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقدا یەکلایی دەکرێتەو، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی ناوی شارەکە ڕابگەیەنرێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەرەو دهۆک دەچن.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی چەند یانەیەک لە پاڵەوانێتییەکە، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ کشانەوەیان هیچ یانه‌یه‌كیان بەدەست نەگەیشتووە و هەموو یانەکان پابەندی بەشداری کردنن.