تۆتنهام یاریزانە نوێیەکەی ناساند

یاریگا –
یانەی تۆتنهام توانی لەسەر راوکردنی ئامانجەکەی بەردەوامبێت تا یەکلاکردنەوەی رێککەوتنەکان و بەفەرمی ناساندنی.
لەم ساڵانەی دواییدا گواستنەوەی یاریزان لەنێوان تۆتنهام و و بایرن میونشندا وەک نەریتێکی لێهاتووە. لە دیارترین مامەڵەکانی ئەو چەند ساڵەی دواییشدا هاری کەی، ئێریک داییر، ئیڤان پێریسچن. ئەمڕۆش ناوی جواو پالینیا چووە ئەو لیستەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گواستنەوەی پالینیای پۆرتوگالی بەخواستنە.
رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە یانە لەندەنیەکە سەرجەم مووچەی یاریزانەکە دابین دەکات. لە رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەدا بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە وەک نرخی ناوەڕاستکارەکە، بەڵام مەرجی کڕینەوە ناچاریی نییە.
🚨⚪️ Official, confirmed. João Palhinha joins Tottenham on initial loan deal from FC Bayern.
Salary covered by #THFC and €30m buy option clause not mandatory. pic.twitter.com/1qIOkm3qml
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 3, 2025
سپێرز بە راهێنەرایەتی فرانک خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکەن و چاویان لە کێبڕکێکردنی بەهێزە لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ و کیشوەرەکەش کە لەپای بردنەوەی یۆرۆپالیگ لەسەر حیسابی مانچێستەر یونایتد، بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن.