ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ئەستێرەکانی ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت

سەرجەم یاریزانەکان یەک وەڵامیان هەبووە..

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانانی تیپەکەی کۆبووەتەوە و چارەنووسی هەموویان یەکلایی بووەتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید گفتوگۆی کردووە، بۆی روونکردوونەتەوە لە وەرزی نوێ رۆڵیان لە پلانەکانی ئەودا چی دەبێت و تا چ رادەیەک پشتیان پێ دەبەسترێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هیچ یاریزانێکی ریال مەدرید داوای رۆیشتنی نەکردووە، سەرجەم یاریزانەکان دەیانەوێت بمێننەوە و بیریان لە جێهێشتنی یانەکە نەکردووە.

هاوکات رۆریگۆ گۆس، هێرشبەری بەڕازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین دەنگۆ لەبارەی رۆیشتنی هەیە، بەڵام مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا رۆدریگۆش داوای رۆیشتنی نەکردووە و دەمێنێتەوە.

دووشەممە 4ـی تەمووزی 2025، سەرجەم یاریزانان دەگەڕێنەوە کەمپی ریال مەدرید و  بە سەرکردایەتی چابی ئاڵۆنسۆ مەشق و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button