گرنگترینمۆندیالی 2026
شوێنێ راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەبێت
ئاژانسی رۆیتەرز کات و شوێنەکەی ئاشکرا کردووە

یاریگا –
بڕیارە رێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە لاس ڤێگاس بەڕێوەبچێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، 5ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، تیروپشکی مۆندیالی 2026 بۆ دەستنیشانکردنی کۆمەڵەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە لاس ڤێگاس دەکرێت.
یەکەمجارە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی لە سێ وڵات و بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بکرێت.
11 شاری ئەمریکا و سێ شاری مەکسیک (گودالاخارا، مەکسیکۆ سیتی و مۆنتێری) و دوو شاری کەنەدا (تۆرۆنتۆ و ڤانکوڤەر) بۆ پێشوازیکردن لە پاڵەوانیەتییەکە دەستنیشانکراون.
ئەو یارییانەی لە ئەمریکا دەکرێن، بڕیارە لە شارەکانی (نیویۆرک/نیو جێرسی)، فیلادێلفیا، بۆستن، مەیامی، ئاتڵانتا، کانساس سیتی، داڵاس، هیوستن، لۆس ئانجلێس، سیاتڵ و سان فرانسیسکۆ بەڕێوەبچن.