بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوسف ئەمین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە نوێیەکەی واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

یوسف ئەمین ئەستێرەی کورد دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکییەکان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیک لارناکای قوبرسی واژۆکرد.

یانەی ئەیک لارناکای قوبرسی رایگەیاندووە، یوسف ئەمین پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی واژۆکرد و وەکو یاریزانی نوێی یانەکە بە میدیاکان ناسێنرا، کە ئەم وەرزە ئەو یانە قوبرسییە بەشداریی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ دەکات.

گرێبەستەکەی یوسف ئەمین لەگەڵ ئەیک لارناکای قوبرسی بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکو ساڵی 2027 دەبێت و درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت.

یاریزانە 21 ساڵانە هاوینی 2024 لە ئێنتراخت براونشڤیگی ئەڵمانییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی وەحدەی سعوودییەوە کرد، بەڵام دوای دابەزینی یانەکە بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان، ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە، کە لە 31 یاری 4 گۆڵ و 2 ئەسیستی بە درێسی ئەو یانە سعوودیە کرد.

لە هاوینی ساڵی 2023 یوسف ئەمین لە ریزەكانی تیپی ژێر 21 ساڵانی فاینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەكانی ئێنتراخت بروانشفیگ كرد، لە یانە نوێیەکەی لە قوبرسی هاوشێوەی وەحدە درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button