بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی گەورەی نوێکردەوە
کاپتن لە ئانفیڵدەکەی کوردستان دەمێنێتەوە..

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی نەورۆز گرێبەستی محەمەد دلاوەر، ئەستێرەی تیپەکەی نوێکردەوە.
یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستی محەمەد دلاوە، کاپتنی تیپەکەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و بەرگریکارە پۆڵاینییەکەی نەورۆز بۆ وەرزێکی دیکەش لە ئانفیڵدەکەی کوردستان دەمێنێتەوە.
هەر ئەمڕۆ یانەکە بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری تیپەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.
یاریگا زانیویهتی، دلاوهر ئۆفهری له چهند یانهیهكی گهورهی عێراق پێشكهش کرابوو، بهڵام نهورۆز ئامادە نەبوو دهستبهرداری بێت و یاریزانەکەش مانەوەی لە یانەکەی هەڵبژارد.