فه‌ره‌نسا

پاریس دۆناروما بەڕێدەکات و جێگرەوەکەشی دۆزیوەتەوە

Yariga App

یانەی پاریس سان جێرمان بێ ئومێد بووە لەوەی جیانلویجی دۆناروما گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و سەرقاڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ یە.

دۆناروما لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدایە و گفتوگۆکانیش بۆ تازەکردنەوەی بێ ئاکام بوون. ناوبراو بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە و بەگوێرەی میدیاکان گاڵاتەسەرای تورکی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ئەو یاریزانە ناردووە.

هاوکات فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت یانەی مانچێستەر سیتی  خوازیارێکی دیکەی ئەو یاریزانەیە ئەگەر هاتوو ئێدەرسن لە هاوینی ئەمساڵدا رووبکاتە خولی سعوودی یاخود تورکیا.

دۆنارومای 26 ساڵ، لە 2021 ـەوە گۆڵپارێزی پاریسە، ئەو کاتە بێ بەرامبەر لە ئەیسی میلانەوە روویکردە ئەو یانەیە و ئێستاش ئەگەری ئەوە هەیە گرێبەستەکەی تازە نەکاتەوە و ئەگەر نەفرۆشرێت بەهەمان شێوە بێ بەرامبەر ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

پاریس ئامادەکاری بۆ ئەو مەبەستە کردووە و پێگەی لێ ئیکیپ دەڵێت، گرێبەستێکیان ناردووە بۆ لوکاس چیڤالیێری گۆڵپارێزی لیل. خودی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گرێبەستێکی پێنج ساڵە بەڵام روون نیە ئەوەی ئایا لیل رازی دەبێت بەو 40 ملیۆن یۆرۆیەی پاریس پێشکەشی کردووە یاخود داوای زیاتر دەکات.

لوکاس دەرچووی ئەکادیمیای لیلە و لە دوو وەرزی رابردوودا بووەتە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button