نیوکاسڵ ئامادەکاری بۆ گەیشتنی ئۆفەرێکی گەورە دەکات
ئێدی هاو بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ گەیشتنی ئۆفەرێکی فەرمی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک دەکات.
یاریزانی نێودەوڵەتی سویدی بەشداری لە گەشتی ئامادەکاری وەرزی نوێی یانەکەی لە چەند وڵاتێکی ئاسایی نەکردووە، ئەمەش گومانەکانی جێهێشتنی یانەکەی زیادکردووە، هەرچەندە بیانووی یانەکە پێکانی ئیزاکە، بۆیە بەشداری گەشتەکەی نەکردووە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی چوونە دەرەوەی لویس دیاز لە بایرن میونشن و دەستکەوتنی بڕی 65 ملیۆن پاوەند.
ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ بە تەواو ئاگاداری مەترسییەکانی لەدەستدانی ئیزاکە و یانەکەی لە سێ بژاردە ئاگادارکردووەتەوە، لەوانە گفتوگۆکردن و دەستکەوتنی زۆرترین پارە، یخاود رەتکردنەوەی هەموو ئۆفەرێک و هێشتنەوەی ئیزاک لە سەینت جەیمسس پارک.
کێشەی نیوکاسڵ یونایتد بریتییە لە ویستی یاریزانەکە بۆ پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول، ئەمەش سەرپەرشتیارانی یانەکەی ناچار بە چوونە نێو گفتوگۆییەکی قورس کردووە.
هاو لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی یانەکە دەڵێت
ئەمە بزنسێکی روونی ژیانی یاریزانانە، ئەگەر ئیزاک لەدەست بدەین، ئەوا شتێکی گرنگمان لەدەستدەچێت و هەمووان ئەم هەستەیان هەیە.
کەس ناتوانێت ئەمە رەتبکاتەوە، ناتوانم لێرە دابنیشم و بڵێم هیچ روونادات.
لەلایەکی دیکەوە، گفتوگۆکانی نێوان نیوکاسڵ و برێنتفۆرد لەبارەی گواستنەوەی یۆوان ویسا بەردەوامە، هەروەها لە نزیکەوە چاودێری بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ، ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا و نیکۆلاس جاکسن، هێرشبەری چێڵسی لەسەر لیستی گرنگییەکانی یانەکەن.