بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترینیاریگا
تەواو؛ دهۆک بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراقی گواستەوە ریزەکانی

یاریگا –
دهۆک لەگەڵ سەعد ناتق بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە رێککەوتن و ئەو یاریزانە 31 ساڵانە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی هەڵۆیەکانی بادینان دەپۆشێت.
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک لەگەڵ سەعد ناتق بەرگریکاری تەڵەبە گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی عێراق بەمزووانە دەگاتە دهۆک و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت.
بەرگریکارەکەی پێشووی قوە جەوییە و شوڕتە و نەجەف و ئەبها و باتنی سعوودی و عەرەبی قەتەڕی خاوەنی 40 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و لەوەتەی ساڵی 2015 درێسی شێرەکانی رافیدەین دەپۆشێت و خاوەنی گۆڵێکە بە درێسی هەڵبژاردەکەی.
سەعد ناتق ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 200 هەزار یۆرۆیە و وەرزی رابردوو 27 یاری بە درێسی یانەکەی بەغدا کردووە.