ئینگلتەراگرنگترین

مشتومڕی توند لەنێوان ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی روویداوە

هەڕەشەشی کردووە کە دەبێت رێگە بە رۆشتنی بدەن

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ مەیلی رۆشتنی لە یانەکەی هەیە و یانەکەشی وەڵامی ئۆفەرەکان نادەتەوە. کە ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی مشتومڕی توندی لێبکەوێتەوە.

ویسا یۆوانی ئەستێرەی برێنتفۆرد بیر و هۆشی کەوتووەتەسەر ئۆفەرەکانی نیوکاسڵ و داوا دەکات یانەکەی رێگە بە رۆشتنی بدەن.

بەگوێرەی زانیارییە مێدیا ئینگلیزیەکان کە چەند رۆژێکی کەم لەمەوبەر ئاشکرایان کرد، برێنتفۆرد یەكەم ئۆفەری نیوكاسڵی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا رەتكردەوە – ئاتلێتیک.

نوێترین پێشهات کە تۆڕی هەواڵی بی بی سی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە کۆنگۆلیەکە لەگەڵ فیڵ جیڵێسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی کەوتوونەتە مشتومڕی توندەوە.

تۆڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هێرشبەرە 28 ساڵیەکە هەڕەشەی لە برێنتفۆرد کردووە کە ئەگەر رێگەی نەدەن پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە بکات، ئەوا چیدیکە یاریی بۆ یانەکەی ناکاتەوە.

نیوکاسڵ لە ئێستاوە بەدوای یاریزانێکی ئاستبەرزادا دەگەڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک کە بڕیاری رۆشتنی لە یانەکەی داوە. جگە لە ویسا، نیوکاسڵ هاوکات بینیامین شێشکۆی گۆڵکاری لایپزیگیشی خستووەتەژێ رادارەکانی.

نیوکساڵ چارەسەری خێرای بۆ پێشهاتەکەی ئیزاگ دۆزیەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button