بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
زانیاری یاریگا؛ نەورۆز لە گواستنەوەی یاریزانێکی ئیکوادۆری نزیکبووەتەوە

یاریگا –
یانەی نەورۆز لە گواستنەوەی داریۆ فابیان یاریزانی ئیکوادۆزی نزیکبووەتەوە، هەردوولا لە دوایین قۆناخی گفتوگۆیەکانیاندان و لە رێککەوتن نزیکن.
تۆڕی وەرزسی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ داریۆ فابیان پازمینۆ یاریزانی 25 ساڵانی ئیکوادۆری لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە لە ریزی یانەی سی دی ئێڵ ناسیۆناڵی ئیکوادۆری یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە 21 یاری 2 گۆڵ و 8 ئەسیستی بۆ ئەو یانەیە کردبوو.
داریۆ فابیان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 400 هەزار یۆرۆیە و وەکو یاریزانی باڵەکان و یاریدەدەری هێرشبەر یاریی دەکات.