دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەكی یوڤێنتوسی دەوێت و ئاستۆن ڤیلا داوایەكی مانچێستەر یونایتدی رەتكردەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
نیوكاسڵ یونایتد شوێنگرەوەی ئالێكساندەر ئیزاكی دەستنیشانكردووە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێک خەرجبكات و لوک شۆو ریزەكانی مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت.
ئەگەر ئالێكساندەر ئیزاک لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نیوكاسڵ جێبهێڵیت، ئەوا یانەكە ستراند لارسن هێرشبەری نەرویجی یانەی وۆڵڤز وەک شوێنگرەوەی دەگوازێتەوە – دەیلی ستار.
كالۆم ویڵسن دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نیوكاسڵ كۆتاییهات و یانەكەی جێهێشت لەگەڵ وێستهام رێككەوتووە و نزیكە پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات – تۆک سپۆرت.
مانچێستەر سیتی ئامادەیە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی تینۆ لیڤرامێنتۆ بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی نیوكاسڵ خەرجبكات – TBR Football.
بایرن میونشن گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەستپێكردووەتەوە بەڵام تاوەكو ئێستا ئۆفەری دووەمی بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە پێشكەشنەكردووە – ئاتلێتیک.
ئانتۆنی لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە ریال بێتیس پێشكەشیكرد، دوو یانەی گەورەی خولی سعوودی ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەكە دەكەن – سكای سپۆرتس.
لوک شۆو ئامادەیە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و گوێ لە ئۆفەری سعوودییەكان بگرێت – سەن.
مانچێستەر یونایتد داوایكردووە بە خواستن ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤیلا بگوازێتەوە و داواكەیان رەتكراوەتەوە – سەن.
یوڤێنتوس ئۆفەرێكی چێڵسی بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی كەنان یڵدز رەتكردەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
فولهام نزیكە یەكەم گواستنەوەی هاوینەی تەواو بكات و بێنیامین لێكۆمت گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی مۆنپێلیێ بگوازێتەوە – ستاندارد.
ئێڤەرتن هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تایلەر دیبڵینگ هێرشبەری لاوی ئینگلیزی یانەی ساوسامتن دەستپێكردووە – تایمز.
لیدز یونایتد و رۆما ئارەزووی گواستنەوەی ئیگۆ دا پاكسیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی دەكەن – سكای سپۆرتس.
تۆتنهام ئامادەیە بە خواستن دەستبەرداری مایكی مۆر هێرشبەری لاوی یانەكەی ببێت و هەریەک لە یانەكانی بێرمینگهام سیتی و وێست برۆم هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – فوتبۆڵ ئینسایدەر.