ئه‌وروپاگرنگترین

ئارسن ڤینگەر بۆچی دەڵێ بارسێلۆنا جەنگی بەسەر ئەوروپادا راگەیاند؟

Yariga App

یاریگا –

ئارسین ڤینگەر بە لێدوانێکی تایبەت لەسەر یانەی بارسێلۆنا، سەرنجەکانی بۆ لای خۆی راکێشایەوە.

بارسێلۆنا هێشتا کۆت و بەندی یاساکانی لەسەر لانەچووە بۆ خەرخکردنی پارە لە گرێبەستی زۆر و دڵخوازی خۆیان، بۆیە بەزۆری پەنا دەباتەبەر گواستنەوەی هەرزان یاخود خواستن. دوایین نموونەش گواستنەوەی مارکوس راشفۆردە کە چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رابگەیەندرێت.

🎥 ئێستا؛ پشکنینی پزیشکی بۆ راشفۆرد دەکرێت

ئەستێرە ئینگلیزیەکە بەشێوەی خواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە بۆ وەرزێک پەیوەندی بە بارسا دەکات و مووچەی ساڵانەی لەگەڵ بلاوگرانا 14 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. لەپێناو یانە ئیسپانییەکە لە %15ـی مووچەکەشی کەمکردووەتەوە. بارسێلۆنا دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی مارکوس بکاتە هەمیشەیی.

سەبارەت بەو گواستنەوەیە، ئارسین ڤینگەری راهێنەری ئەفسانەیی ئارسیناڵ وتی

گرێبەستکردنی بارسێلۆنا لەگەڵ راشفۆرد تەنها گواستنەوەیەکی ئاسایی نییە، ئەمە راگەیاندنی جەنگە بەسەر هەموو ئەوروپادا. چونکە ئەم یاریزانە کاتێک لە باشترین ئاستی خۆیدابێت، دەتوانێت هەر خۆی هەرچی بەرگرییە تێکبشکێنێت.

گواستنەوەی راشفۆرد بۆ بارسا، دەبێتە تەنها دووەم یاریزان لەم هاوینەدا بگوازرێتەوە بۆ تیمەکەی هانزی فلیک. پێشتر خوان گارسیای گۆڵپارێزیان بە بڕی 25 ملیۆرۆ لە ئیسپانیۆلەوە گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button