ئۆفەرێکی خەیاڵیی لە گەورەیەکی ئیسپانیاوە بۆ ئەستێرەیەکی چێڵسی

یاریگا –
گەورەیەکی ئیسپانیا خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گەورە ئامادەدەکات و بڕە پارەیەکی خەیاڵیی بۆ تەرخان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، یانەی ریال مەدرید ئێنزۆ فێرناندێزی کردووەتە ئامانج و دەیەوێ بە ئۆفەرێکی ناوازەوە لە چێڵسی بیگوازێتەوە.
یانە مەدریدیەکە هەر لەدوای رۆشتنی تۆنی کرووسەوە بۆشاییەکی گەورەی لە هێڵی ناوەند بۆ دروستبوو کە بە روونی بە ئاست و ئەنجامەکانیەوە دەرکەوت کاتێ بەبێ هیچ نازناوێک کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا. هەربۆیە بۆ شوێنگرەوەی مایستۆ ئەڵمانیەکەی، چاوی لە تواناکانی ئێنزۆی ئەرجەنتینەیە کە ئێستا یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تیمە ئاستبەرزەکەی ئێنزۆ مارێسکای راهێنەر.
وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، یانە شاهانەکە لەپێناو گواستنەوەی هێرناندێزدا، ئامادەن بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بدەن. کە ئەوەش دەیکات بە گرانبەهاترین گرێبەست لە مێژووی قەڵای سپی.
🚨 Real Madrid are preparing a €150m offer to sign Enzo Fernandez.
— @fichajesnet pic.twitter.com/DYm7qwezdy
— Madrid Universal (@MadridUniversal) July 20, 2025
هێشتا دیارنییە وەڵامی یانە لەندەنییەکە بۆ ئەو ئۆفەرە خەیاڵیە چیە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە بلووز لەدوای بردنەوەی کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکان کە ئەمەی دواتریان لەسەر حیسابی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەوروپا بوو، خۆیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئامادەدەکەن و پێناچێ وا بەئاسانی دەستبەرداری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەبن.