ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گۆڵکارێکی گەورە پێنج خولە بەهێزەکە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

گالاتاسەڕای و ناپۆلی لەسەر گرێبەستەکەی ڤیکتۆر ئۆسیمین گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، یانەی گالاتاسەڕای تورکی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناجێری لەگەڵ ناپۆلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئۆسیمین دەگەڕێتەوە تورکیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ، گالاتاسەڕای لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بە ناپۆلی دەدات، هەرکاتێک یاریزانەکەش بفرۆشێت %10ـی پارەکە بۆ ناپۆلی دەبێت،

هەروەها گرێبەستی گۆڵکارە نایجێرییەکە لەگەڵ گالاتاسەڕای تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت و مووچەی ساڵانەشی 18 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆسیمین ئۆفەری سێ یانەی دیکەی رەتکردووەتەوە، یانەیەکی سعوودی و دوو یانەی ئەوروپی، چونکە تەنیا ویستوویەتی بگەڕێتەوە گالاتاسەڕای و گرنگی بە هیچ یانەیەکی دیکە نەداوە.

بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکەش، یانە تورکییەکە بۆی نییە تاوەکو دوو وەرزی دیکە یاریزانەکە بە هیچ یانەیەکی ئیتاڵی بفرۆشێت.

ئۆسیمین وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە گالاتاسەڕای کرد، بەدرێژایی وەرزەکە 41 یاریی بۆ یانەکە کرد، 37 گۆڵی کرد و 8 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button