هەموو شتێک بزانە؛ وەرزی داهاتوو جەیدن سانچۆ درێسی كام یانە دەپۆشێت؟
پرێمەرلیگ جێدەهێڵێت پەیوەندی بە سێریا ئەی دەكات

یاریگا –
جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتدی هەمان وڵات نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات.
جەیدن سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.
سانچۆ وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ چێڵسی دەكرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 41 یاریی كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و دە گۆڵیش درووست بكات.
ℹ️ Jadon Sancho has joined Chelsea on an initial loan deal for the 2024/25 season.#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) August 31, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی سپۆرت میدیا سێت، یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و یاریزانەكە بە بەهای 15 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە دەكات.
هێرشبەرە ئینگلیزیەكە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ و بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە دەكات.
سانچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری 83 یارییكردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.