ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ بارسێلۆنا گرێبەستێکی گەورە یەکلاییدەکاتەوە

گرێبەستەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی دەنێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی مارکس راشفۆرد، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد کردووە، دەیەوێت یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە و بژاردەی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەشی لەبەردەستدا بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆرنشتاین، مانچێستەر یونایتد بە ئۆفەرەکە رازییە، هەرچەندە هێشتا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە بەڵام گفتوگۆکان پێشکەوتوون و گرێبەستەکە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.

بارسێلۆنا بەدوای هێرشبەرێک دەگەڕا تاوەکو لە هێڵی پێشەوە سود لە تواناکانی وەربگرێت و بۆشاییەکان پڕبکاتەوە، راشفۆرد لە وەرزی رابردووەوە لەژێر رادارای یانە کاتالوونیەکە بووە و هەوڵی گواستنەوەیان داوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانەکە قسەی کردوو و رووناکی سەوزی بۆ گواستنەوەی هەڵکردووە.

راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد هەفتانە 325 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سەختی دارایی بارسێلۆنا و لەپێناو پۆشینی درێسی بارسا، راشفۆرد بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەکەی کەمدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button