تەواو؛ رۆما هێرشبەرێكی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی رۆمای ئیتاڵی لەگەڵ ئیڤان فێرگسن هێرشبەری ئێرلەندی یانەی برایتنی ئینگلیزی گەیشتە رێككەوتن.
ئیڤان فێرگسن وەرزی بە خواستن لە وێستهام یاریی دەكرد و لەگەڵ ئەو یانەیە هەشت یاریی كرد و نەیتوانی بەشداری هیچ گۆڵێك بكات.
رۆما دەیەوێت پێكهاتەیەكی گونجاو بۆ وەرزی نوێ بخاتە بەردەست جیان پیێرۆ گاسپێرینی تاوەكو بتوانێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكان بكات.
.@OfficialASRoma , accordo con il @OfficialBHAFC per Evan Ferguson per cifre poco inferiori ai 40 milioni: si tratta con il giocatore per il contrattohttps://t.co/yZvGUOoz3Y
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) July 18, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دی مارزیۆ، رۆما گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ برایتن و ئیڤان فێرگسن بە خواستن پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەكەوە دەكات و بڕگەی كڕینەوەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ كارا دەكات.
رۆما وەرزی رابردوو بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی سێریا ئەی كۆتایی بە وەرزی 2024/2025 هێنا و بۆ وەرزی داهاتوو بەشداری لە یۆرۆپا لیگ دەكات.
فێرگسن لەگەڵ برایتن بەشداری 80 یارییكردووە و توانیویەتی 17 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.