
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهات و زیاترکردنی دەستکەوتە داراییەکانی.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە پێگەی فەڕمی ریال بڵاوکراوەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2024/25 و داخستنی حیساباتی تایبەت بە وەرزەکە، کۆی داهاتی یانەکەیان بەشێوەیەکی خەیاڵی بەزر بووەتەوە.
ئەگەرچی وەرزەکە بۆ یانە شاهانەکە لە رووی بردنەوەی نازناوەکانەوە وشکەساڵیی بوو، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو لە زیاتربوونی ئاستی داهاتەکانیان کە وەک بڵاویانکردووەتەوە گەیشتووەتە 1.18 ملیار یۆرۆ (یەک ملیار و 180 ملیۆن یۆرۆ). کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ خەزێنەی ریال مەدرید.
🚨 𝗢𝗙𝗙𝗜𝗖𝗜𝗔𝗟: Real Madrid have announced a RECORD-BREAKING revenue of €1.18 BILLION for the 2024/25 season. 😳💰 pic.twitter.com/pKi9DDXkl4
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 18, 2025
ئەوە بە بەراورد بە وەرزی 2023/2024 کە ساڵی دارایی یانەکە بڕی یەک ملیار یۆرۆی تێپەڕاند، ئەمساڵ 111 ملیۆن یۆرۆ زیاتریان دەستکەوتووە. واتا زیادنبوونی داهاتەکەیان بە رێژەی 10.4% لەچاو وەرزی پێشوو.