ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یانەیەكی ئینگلیزی بەرگریكارێک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی وێستهامی ئینگلیزی كایڵ واڵكەر پیتەرس یاریزانی ئینگلیزی یانەی ساوسامتن دەگوازێتەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی واڵكەر پیتەرس ریزەكانی ساوسامتنی جێهێشت.

پیتەرس لە هاوینی 2020 لەتۆتنهامەوە بە بەهای 13.3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ساوسامتنەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، كایڵ واڵكەر پیتەرس رەزامەندی دەربڕیوە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەكو 2028 پەیوەندی بە وێستهامەوە بكات.

یاریزانەكە لەگەڵ بێشیكتاس گەیشتبووە رێككەوتنی سەرەتایی، بەڵام دوای پەیوەندیكردنی وێستهام بارودۆخەكە گۆڕا.

واڵكەر پیتەرس لەگەڵ ساوسامتن 202 یارییكرد و توانی 7 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button