دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید نرخی ڤینیسیۆس دیاری دەکات و برێنتفۆرد مانچێستەر شۆک دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
برێنتفۆرد نرخی بریان ئێمبوێمۆی لە 65 ملیۆن پاوەند بۆ 70 ملیۆن بەرزکردووەتەوە بەڵام مانچێستەر یونایتد ئامادە نییە لە 65 ملیۆن پاوەند زیاتر بدات – گاردیان
وێستهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکوس تاڤەرنیەر، ناوەڕاستکاری بۆرنمس چڕکردووەتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ریال مەدرید ئامادە نییە مووچەی ساڵانەی ڤینیسیۆس جونیۆر بۆ 30 ملیۆن زیاد بکات، ناشیەوێت بەخۆڕایی لەدەستی بدات، بۆیە 150 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی رۆیشتنی یاریزانەکە دیاریکردووە – فیچاخێس
لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتێکێ، کێبڕکێی نیوکاسڵ یونایتد دەکات و گفتوگۆی لەگەڵ فرانکفورت دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس
لیڤەرپوول تەواوی هەوڵەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی خستووەتەگەڕ – ESPN Brasil
ئارسیناڵ لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیتان نوانێری نزیکبووەتەوە – سکای سپۆرتس
نیوکاسڵ یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتێکێ چڕکردووەتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئالێکساندەر ئیزاک دووانەیەکی مەترسیدار بن – تێلێگراف
ئاستۆن ڤێلا دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد واژۆ بکات – دەیلی میل
مانچێستەر یونایتد گرنگی بە نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری چێڵسی دەدات و ئاستۆن ڤێلا و ئەیسی میلانیش چاویان لەسەرییەتی – تایمز
رەنگە مانچێستەر یونایتد بیر لە گۆڕینەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ بە نیکۆڵاس جاکسن بکاتەوە – ئای نیوز
سەندەرلاند هەوڵی گواستنەوەی گرانێت چاکای سویسری دەدات – سکای سپۆرتس
بۆ گواستنەوەی نیک ڤۆڵتمایدی، بایرن میونشن ئۆفەرێکی بە بەهاوی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە شتوتگارت کرد، بەڵام دەستبەجێ ئۆفەرەکەی رەتکرایەوە – سکای ئەڵمانیا