ئیتاڵیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ لە بابەتی لووکمان و رۆشتنی لە ئاتاڵانتا

ئەمشەو گفتوگۆی زیاتری لەگەڵ کراوە لەلایەن یانە خوازیارەکەیەوە

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتەکان لە هەرکاتێ خێراتر روودەدەن پەیوەست بە رۆشتنی ئادێمۆلا لوومان لە ئاتاڵانتا و هەڵبژاردنی وێستگەی داهاتووی.

چەند کاتژمێرێک بەرلەئێستا جیانلووکا دی مارزیۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە ئاتاڵانتا داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە ئینتەر میلان بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە نەیجیریەکە بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی نیرازوریەوە، بەڵام یانەی خوازیار ئامادە نییە زیاتر لە 40 ملیۆن بدات.

ئێستا؛ ئاتاڵانتا بەهای ئادێمۆلا لووکمان بۆ ئینتەر میلان دیاری دەکات

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ خستوویەتیەڕوو، خودی لووکمان سوورە لەسەر رۆشتنی بۆ ئینتەر دوای ئەوەی ئەمشەویش گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ نزیکەکانی ئەو یاریزانەداکراوە. بابەتی رۆشتنەکەشی بە یانەکەی راگەیاندووە.

رۆمانۆ نووسیویەتی یانەکەی شاری میلانۆ ئامادەیە هەرچی زووە پێشەکی ئۆفەرەکەی بدات لەپێناو یەکلاکردنەوەی لووکمان بۆ ریزەکانی، بەڵام گرفتەکە هەر ئاتاڵانتایە کە پێداگرە لەوەی بڕی زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆی دەوێ بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بۆ یانە ئیتاڵییەکان.


لووکمان یاریی بۆ ئێڤەرتن، فولهام، لایپزیگ و لێستەر سیتی کردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 10.85 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button