ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبی مێركاتۆ؛ دوو ئەستێرە ریال مەدرید جێدەهێڵن

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەنووسێكی ئیسپانی گەورەترین سورپرایزی مێركاتۆی هاوینەی ئاشكرا كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فرانسوا گالاردۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە  كەناڵی ئێل چێرینگویتۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و لە مانگی داهاتوودا ریزەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێدەهێڵن.


ریال مەدرید دانوستانەكانی بۆ فرۆشتنی ئەو دوو ئەستێرە بەڕازیلییە دەستپێكردووە.

ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بە پاریس سانجێرمان دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

لە پاڵەوانییەتییەكەدا ڤینیسیۆس جونیۆر ئاستێكی جێگیری پێشكەش نەكرد و رۆدریگۆش تەنیا چەند خولەكێكی كەم بەشداریكرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە هاوینی 2018لە ریزەكانی فلامینگۆوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 322 یاریی كردووە و توانیویەتی 106 گۆڵ بكات و 83 گۆڵیش درووست بكات.

رۆدریگۆش لە هاوینی 2019 لە سانتۆسەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و لە 270 یارییدا 68 گۆڵیكردووە و 51 گۆڵیشی درووستكردووە.

ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر، دین هاوسن، ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد، ئالڤارۆ كارێراس و فرانكۆ ماستانتونۆ واژۆكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button