
یاریگا –
یانەی نەسڕی سعوودی بەفەرمی راهێنەری نوێی ناساند.
یانە سعوودیەکە ماوەیەکی کەم پێش ئێستا ستێفانۆ پیۆلیان لە ئەرکەکەی دوورخستەوە دوای ئەوەی وەرزێکی بێ نازناوی بەڕێکرد.
وەک لە راگەیەندراوی فەرمی یانەکەدا هاتووە، خۆرخێ خیسوسی پۆرتوگالی دەبێتە راهێنەریان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو راگەیەندراوەکە، خیسوس بۆ ماوەی ساڵێک ئەرکەکەی پێسپێردراوە.
It’s official: ✍️
Mr. Jorge Jesus is the new Head Coach of @AlNassrFC 💛Welcome, Mister! 🧠 pic.twitter.com/HdLo8PQce6
— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) July 14, 2025
خۆرخێ ئەزموونی 35 ساڵ کاری راهێنەرایەتی هەیە. ئاشنایە بە خولی سعوودی و لە دوو ماوەی جیاوازدا (2018-2019) و (2023-2025) راهێنەرایەتی هیلالی ئەو وڵاتەی کردووە.