
یاریگا –
چێن یانگشن کە تا ئەمڕۆ خاوەن پشکی سەرەکی و سەرۆکی ئیسپانیۆل بووە، دەستی لە خاوەنداریەتی یانەکە هەڵگرت و یانەکەی فرۆشت.
گروپی ڤێلۆسیتی سپۆرت لیمیتەد (VSL) کە بنکەکەی لە ئینگلتەرایە، بە بەشداری خاوەن پشکەکانی ئەمریکا، خاوەندارێتی کۆمپانیای ئیسپانیۆلی گرتە ئەستۆ و یانەکەیان لە سەرمایەدارە چینیەکە کڕییەوە.
بەم شێوەیە یانە کاتالۆنییەکە دەچێتە ژێردەسەڵاتی ئەم کۆمپانیایە کە خاوەنداریەتی بێرنڵی دەکەن و بەشداری لە هاوپەیمانییەکی ستراتیژیدا دەکات کە ئیسپانیۆل دەکاتە هاوتای بێرنلی، ئەو یانەیەی تا ئێستا تاکە ئەندامی تۆپی پێی گروپەکە بووە.
COMUNICAT OFICIAL #RCDE
— RCD Espanyol de Barcelona (@RCDEspanyol) July 14, 2025
هەردوو یانەی ئیسپانیۆل و بێرنلی بەشێک دەبن لە گروپی وەبەرهێنان، هەرچەندە هەریەکەیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکەن. ئەو گرووپە وەبەرهێنانە بەرژەوەندییەکانی خۆی فراوانتر دەکات بە هەبوونی یانەیەکی لە ریزبەندی یەکەمی لالیگا و یەکێکی دیکە لە پرێمەرلیگ.
خاڵی گرنگی ئەم رێککەوتنە نوێیە ئەوەیە کە راستار لە ئیسپانیۆل جیا نابێتەوە، بەڵکو پشکەکانی دەبنە بەشێک لەم وەبەرهێنانە کە بەشداری هەردوو یانە دەکات.