
یاریگا –
پازدە هەزار کورسییەکەی یاریگای نەورۆز بە یەکسانی بەسەر هاندەرانی دهۆک و زاخۆ دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی راگەیاند، رۆژی هەینی 18ـی تەمووز، کاتژمێر 20:00 یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای نەورۆزی نێودهوڵهتی بەڕێوەدەچێت، کە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی جامەکە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، لەکۆی 15 هەزار کورسییەکەی یاریگای نەورۆز پێنج هەزار کورسی بۆ هاندەرانی دهۆک و پێنج هەزار کورسیش بۆ هاندەرانی زاخۆ دابین دەکرێت، پێنج هەزار کورسییەکەی دیکەش بۆ هاندەرانی بێلایەن دەبێت.
تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەکی کوردستانی نەبووەتە پاڵەوانی جامی عێراق، ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستانی جامەکە بەرزدەکاتەوە.