بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گەوهەرەکەی پاریس واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی مان سیتی کرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی سەرکەوتووبوو لە بەدەستهێانی تواناکانی گەوهەرێکی پاریس سانجێرمان و رکابەرێتیەکەی لە یانە چەندین یانەی ئەوروپی بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، محەمەدۆ سەنگارێ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی مان سیتی کردووە و پاریس جێدەهێڵێت، ئەوەش پاش دوو ساڵ لە پۆشینی درێسی یانە فەڕەنسیەکە.

محەمەدۆ کە ئێستا تەمەنی 18 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەریی یاریی دەکات، لە وڵاتی مالی لەدایکبووە. خانەوادەکەی کۆچیان کردووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ لە ساڵی 22 لەگەڵ یانەی راسینگ دی کلوبی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە. دواتر لە ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ تیمی لاوانی پی ئێس جی کرد و لە وەرزی 2024-2025 لە خولی لاوانی ئەورووپا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە بە هاوبەشیی لەگەڵ یاریزانێکی دیکە.

بە گواستنەوەی محەمەدۆ، یانە ئینگلیزیەکە توانایەکی گۆڵکاریی بەهێزی بۆ زیاد دەبێت. ئەو یاریزانە لە ماوەی دوو وەزری یاریکردنی بۆ پاریس کە تێیدا 46 جار بەشدارییکرد، توانی 42 گۆڵ تۆماربکات.

بەشێک لە جووڵە و گۆڵەکانی سەنگارێ:

بابەتی زیاتر

Back to top button