ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌ بارسێڵۆنا دەست پێدەکات، کێ دەمێنێتەوە و کێ دەڕوات؟

Yariga App

یاریگا –

دوای گەڕانەوەی هانزی فلیک بۆ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ، چاوەڕوان دەکرێت چەندین بڕیاری چارەنووسساز بدات کە داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە دیاری دەکەن.

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، فلیک، کە بە فەلسەفەی یاریی هێرشبردن و فشارخستنە سەر بەرگری ناسراوە، دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی یانەکەدا بکات له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێت چه‌ند بابه‌تێك له‌ یانه‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

سپۆرت نووسیویه‌تی، یەکێک لە گرنگترین بڕیارەکانی فلیک پەیوەندی بە داهاتووی مارک ئاندرێ تێر شتێگنەوە هەیە، بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت، فلیک و دیکۆ بڕیاریان داوە به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ستبه‌ردای ئه‌و گۆڵپارێزه‌بن چیتر له‌ پلانەکانی راهێنه‌ر نییە و وەک گۆڵپارێزی سێیەم دادەنرێت و  فلیک بە ئاشکرا پێی ڕاگەیەندووه‌ کە له‌ بارسێلۆنا كۆتایی هاتووه‌ پێویسته‌ شوێنێك بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌.


هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، فلیک پێویستە بڕیار لەسەر چەندین یاریزان بدات کە لە پلانەکانی ئەودا نین یان یانەکە دەیەوێت بیانفرۆشێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زیاتر، ئەنسو فاتی و پابلۆ تۆرێ رۆیشتوون، بەڵام دۆخی ئۆریۆل ڕۆمیۆ هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. رۆمیۆ دەزانێت کە فلیک پشتی پێنابەستێت و چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات، هەروەها، پاو ڤیکتۆر لە پێکهاتەکەدا دەمێنێتەوە تاوەکو هێرشبەرێکی نوێ دەهێنرێت، بەڵام ئەگەر گرێبەستێکی گونجاو پێشكه‌شی یانه‌ك بكرێت ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ ده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردووته‌وه‌، بارسێلۆنا پێویستی بە فرۆشتنی یاریزان هەیە، بەتایبەتی لە هێڵی بەرگری و ناوەڕاستدا، فلیک روونی کردووەتەوە کە دەیەوێت رۆناڵد ئاراوخۆ بمێنێتەوە، چونکە جۆرێکی جیاوازە لە بەرگریکارەکانی تر و دوای شکستی گرێبەستی جۆناسان تاه، پێویستی پێیەتی، هه‌روه‌ها ئێریک گارسیا، ئینیگۆ مارتینێز و کوبارسی نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان بیت، بەڵام دۆخی کریستنسن جیاوازە؛ ئەو تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و یانەکە نایەوێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێی بکاتەوە.

سپۆرت باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، كێشه‌ی یاریزانانی ناوه‌راستی تیپه‌كه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ بكات، پێویستی بە بڕیاری گەورە هەیە.

بارسێلۆنا ئامادەیە گوێ لە گرێبەستەکان بگرێت بۆ ئەو یاریزانانەی کە یاریزانی سەرەکی نین، بە مەرجێک گرێبه‌سته‌كان شایسته‌ی ناوی یاریزانه‌كان بێت و له‌ رووی داراییه‌وه‌ سوودی بۆ یانه‌كه‌ هه‌بێت.

ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ فلیك ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌ردایان بێت، ناوی فێرمین زۆر باس کراوە بە تایبەت یانەکانی سعودیە و چێڵسی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن،  دۆخی مارک کاسادۆش لە گفتوگۆدایە، ئەو زۆر کەم یاری دەکات دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ و پشت بەستن بە مارک بێرناڵ فلیک بڕیار لەسەر داهاتووی کاسادۆ دەدات.

له‌سه‌ر ئاستی هێڵی هێرشبه‌ریش، سەرەڕای پێویستی بە فرۆشتنی یاریزان، فلیک دەیەوێت یاریزانێکی هێرشبه‌ر بگوازێته‌وه‌، کە جیاوازی دروست بکات.

دوای شکستی گرێبەستی نیکۆ ویلیامز، دیکۆ ناچار بوو بژاردەکانی تر چالاک بکاتەوە، فلیک و دیکۆ هەردووکیان لویس دیاز به‌ بژارده‌ی یه‌كه‌م داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

فلیک دەیەوێت ئه‌و یاریزانانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان تاكو ئێستا نوێنه‌كردووته‌وه‌، یەکلایی بکاتەوە، دوو گرێبەست زۆر گرنگن بۆ راهێنەرەکە، یەکەمیان نوێکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ تا ساڵی 2029، کە پێدەچێت کێشەی نەبێت دوای گۆڕینی بریکاری یاریزانەکە، دووەمیش نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیا، کە دواکەوتووە و کاتی یەکلاییکردنەوەیەتی. چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان چڕتر ببنەوە پێش ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ گەشتی ئاسیا بكات، چونکە هەردوو لا دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن.

فلیک لەگەڵ دیکۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئەو یاریزانە لاوانە دەکات کە بەشداری گەشتی ئاسیا دەکەن، ناوی لاندری، خوان هێرناندێز، یان ڤیرجیلی، ئیبراهیم دیارا، تۆنی و گیلێ فێرناندێز، درۆ و جۆفرێ تۆرێنتس باس کراون، بە تایبەتی جۆفرێ تۆرێنتس، کە فلیک بڕیاریداوە ئەگەر ئاستێکی باش پێشکەش بکه‌ن، دەرفەتی یاریپێکردنییان لەگەڵ تیپی یەکەم پێبدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button