ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئێمباپێ و ڤینیسیوس؛ ئەو دووانەیەی جارێکی دیکە شکستیان هێنا و کەوتنە بەر لێشاوی رەخنەکان

دوانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر پاریس سانجێرمان ون بوون

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە ئێمباپێ و ڤینیسیوس کەوتنە بەر لێشاوی رەخنەکان و میدیاکانی ئیسپانیا رەخنەی توندیان لە ئاست و ئەرکەکانی ئەو دوو هێرشبەرەی ریال مەدرید گرتووە، کە بەرامبەر پاریس سانجێرمان 4-0 دۆڕان و ماڵئاواییان لە مۆندیالی یانەکان کرد.

رۆژنامەی AS ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا بە ناونیشانی ‘ڤینی و ئێمباپێ؛ کێشەکان بەردەوامن’، رەخنەی توندی لەو دوو هێرشبەرەی ریال مەدرید گرتووە و بەوە تۆمەتباری کردوون لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان فشاریان نەکردووە و بەدوای تۆپ رایان نەکردووە.

رۆژنامە مەدریدییە ئاشکرایکردووە، گۆنزالۆ گارسیا لە یاریی پاریس 37 جار فشاری لەسەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر دروستکردووە بۆ ئەوەی تۆپ وەربگرێت، کەچی ڤینیسیوس جونیۆر تەنیا 3 جار فشاری لەسەر یاریزانان دروستکردووە و کیلیان ئێمباپێش تەنیا 25 جار فشاری کردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویشیکردووەتەوە، ئێمباپێ و ڤینی جارێکی دیکە لە یارییەکی گەورە ون بوون و نەیانتوانی هیچ دەرفەتێکی راستەقینەی گۆڵکردن بڕەخسێنن، تەنانەت هەریەکێکیان تەنیا شووتێکیان بۆ ناو گۆڵی پاریس بوو، جیانلویجی دۆنارۆما لەناو گۆڵەکەی ئاسوودە و دڵنیا بوو.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا نووسیویەتی ‘ڤینیسیوس و ئێمباپێ، جارێکی دیکە کەوتنە بەر لێشاوی گەردەلوولی رەخنەکان’، مونۆ رەخنەی لە ئاستی ئەو دووانەیەی ریال مەدرید گرتووە و بەوە تۆمەتباری کردوون، جارێکی دیکە لە یارییەکەی گەورە ئاستێکی خراپیان پێشکەش کرد.

موندۆ راشیگەیاندووە، راستە لە دەستپێکی یارییەکە ئاسینسیۆ و رۆدیگەر دوو هەڵەی کوشندەیان کرد و دوو گۆڵیان پێشکەشی پاریس کرد، بەڵام ئێمباپێ و ڤینیش لەو یارییە هێندە خراپ بوون، نەیانتوانی هیچ دەرفەتێکی گۆڵکردن بڕەخسێنن و جارێکی هاوئاهەنگی لە نێوانیان سفر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button