دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لویس دیاز مەرجێکی بۆ بارسێلۆنا داناوە و لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
تۆتنهام بۆ گواستنەوەی محەمەد کودوس لەگەڵ وێستهام یونایتد بەبڕی 55 ملیۆن پاوەند رێککەوت – سکای سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بەر لە گەشتەکەیان بەرەو ئەمریکا، گرێبەستی براین ئێمبوێمۆ یەکلاییبکاتەوە – سکای سپۆرتس
ناپۆلی دەیەوێت پاش فرۆشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمین بە گالاتاسەڕای، گرێبەستی داروین نونێز یەکلاییبکاتەوە – سکای سپۆرتس
ئەگەر لویس دیاز بڕوات، ئەوا لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆ، هێرشبەری ریال مەدرید دەدات – ساشا تاڤۆلیێری
دانوستانی نێوان ئارسیناڵ و سپۆرتینگ بۆ گرێبەستەکەی یۆکێرێش وەستاوە، چونکە لەسەر نرخی یاریزانەکە هاوڕا نین – ئینیپێندێنت
تیۆ هێرناندێز گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ هیلالی سعوودی واژۆکرد – ماتیۆ مۆریتۆ
پارما چاوی بڕیووەتە فابیۆ ڤیێرا و ئارسیناڵ ئامادەیە بە 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ دەستپێکردووەتەوە و هیوادارن بە 45 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکە واژۆ بکەن – میرەر
لویس دیاز لە دانوستانەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا داوایکردووە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی زیاد بکرێت، ئەگەر نەتوانن ناوی تۆماربکەن پێویستە قەرەبووی بکەنەوە – رۆژنامەی ئاس
ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ یوڤێنتوس گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی دۆگلاس لویز بگەڕێنێتەوە یانەکە، بەڵام لیدز و ئێڤەرتن رکابەری دەکەن – توتۆ سپۆرت