
یاریگا –
سێ یاریزانی کورد نزیکن یانەی ئەمانەی بەغدا جارێکی دیکە بگەڕێننەوە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
لە یاریی پلەی ئۆفی خولی نایابی عێڕاق، یانەی ئەمانەی بەغدا بە ئەنجامی 3 _ 1 لە جۆلانی بردەوە و نزیکە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، جۆلان ریزبەندی سێیەمی خولی نایاب و ئەمانەی بەغداش ریزبەندی چوارەمی بە دەستهێنا بوو.
هەریەک لە شەعبان خەلیل و مەحمود شاکر و دیدار غازی وەک یاریزانی کورد لە ریزی ئەمانەی بەغدا یاریی دەکەن، پێووتریش هەریەک لە سۆران عەزیز و ئەمیر ئیسماعیل و سەردار محەمەد لەگەڵ موسڵ سەرکەوتن بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
ئەمانەی بەغدا لە کۆتا یاریی پلەی ئۆف رووبەڕووی نەفتی بەسڕە دەبێتەوە کە خاوەنی ریزبەندی 17ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، براوەی ئەم یارییەش لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی دەکات بۆ وەرزی 2025 _ 2026.