ئاڵۆنسۆ بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات

یاریگا –
ئاڵۆنسۆ بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دەدات، گۆنزاگلۆ گارسیا سەرەکی دەبێت و ڤینیسیوس جونیۆر یەدەک دەبێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید کە بە داڕشتەی 3-5-2 یاریی دەکات، بڕیاریداوە بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان لە هێلی هێرشبردن یاریی بە کیلیان ئێمباپێ و گۆنزالۆ گارسیا بکات و ڤینیسیوس جونیۆر یەدەک بێت.
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ئاڵۆنسۆ بڕیاریداوە ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر پاریس لەجیاتی دین هاوسن یاریی بە راول ئاسێنسیۆ بکات، کە هاوسن بەهۆی کارتی سوورەوە لەو یارییە بێبەش دەبێت.
ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان رووبەڕوو دەبنەوە و براوەی ئەم یارییە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.