کۆمۆ هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی ریال مەدرید دەدات

یاریگا –
کۆمۆی ئیتاڵی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی خاکۆبۆ رامۆن، بەرگریکاری ئیسپانی ریال مەدرید دەربڕیوە.
بە لەبەرچاوگرتنی کوالیتی یاریزانان و کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی شوێنێک لە تیپی یەکەمدا، ئاسان نییە بۆ بەهرەمەندە لاوەکانی کاستیا بتوانن بگەنە تیپی یەکەم هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هەوڵدەدەن لە گواستنەوەکاندا یانەیەک بۆخۆیان بدۆزنەوە.
یوسف لخدێم “یۆسی” کە ئێستا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری جامی جیهانی یانەکانی کردووە، دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکا پەیوەندی بە ئالاڤێسەوە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاتلێتیک، بەرگریکارێکی دیکە بەناوی خاکۆبۆ هیواخوازە دوای مۆندیالی یانەکان کاتێک یانەکە دەگەڕێتەوە، بتوانێت ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.
🚨 Jacobo Ramon’s camp are hopeful of a transfer after the Club World Cup. Como are interested in the player. @GuillermoRai_ @TheAthleticFC pic.twitter.com/2DfkHkVm7D
— Madrid Zone (@theMadridZone) July 8, 2025
بەرگریکاری ناوەڕاستی تەمەن 20 ساڵ سەرنجی کۆمۆی بۆلای خۆی راکێشاوە، کە نیکۆ پازی هاوڕێی پێشووی لە کاستیا لەو یانەیە لەژێر سەرپەرشتی سێسک فابرێگاس وەرزێکی نایابی بەڕێ کرد. نزیکەکانی رامۆن هیوادارن کە لە هەفتەکانی داهاتوودا کاتێک یاریزانەکە لە گەشتەکەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بتوانێت گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ واژۆ بکات.
رامۆن یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ریال مەدرید لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ لە مانگی یەکی ئەمساڵ لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچێلۆتی بەرامبەر سالزبۆرگ کرد و لەو کاتەوە لە چەندین یاری کۆتایی لالیگاشدا بەشداری کردووە و لە یارییەکی مۆندیالی یانەکان بەرامبەر رێدبوول لە خولەکی 67 بەشداری کرد.
رامۆن گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکوو 2028ـە، بەڵام پێدەچێت پێگەیەک لە پێکهاتەی یەکەم بەدەست نەهێنێت، چونکە ئاڵۆنسۆ یاریزانانی وەک ئیدەر میلیتاو و دین هاوسن و ئەنتۆنیۆ رودیگەر و رائول ئەسینسیۆ و دەیڤد ئالابای هەیە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە گواستنەوەی بۆ کۆمۆ هەلی ئەوەی پێدەدات خولەکی زیاتر بەدەست بهێنێت و یارمەتی گەشە کردنی بدات.