
یاریگا –
داڤیدێ ئانچێلۆتی یەکەم تاقیکردنەوەی وەک راهێنەری پیشەگەر دەستپێدەکات و یانەیەکی بەڕازیلیش دەبێتە یەکەمین وێستگەی.
داڤیدێ کە ماوەی 9 ساڵە وەک یاریدەری راهێنەر دەرکەوت کاتێک بۆ یەکەمین جال لەگەڵ ئانچێلۆتی باوکدا لە بایرن میونشن دەرکەوت تا دواتر یانەکانی ناپۆلی، ئیڤەرتن، ریال مەدریدیش کە ئیتر لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە بەتایبەت لە جاری دووەمیاندا لەو یانەیە کە دەگوترا لەپش زۆرێک لە بیرۆکە سەرکەوتووەکانی کارلۆ بووە. لە کۆتاییدا کارلۆ ئەم هاوینە مێرێنگی جێهێشت و پۆستی هەڵبژاردەی بەرازیلی وەرگرت و دەرفەت بۆ ئانچێلۆتی کوڕ رەخسا وەک راهێنەری یەکەم تواناکانی خۆی تاقیبکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی فەرمی یانەی بۆتافۆگۆ، داڤیدێ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەردەگرێت.
⏩ Leia mais em nosso site: https://t.co/vF5sMcWL6f
— Botafogo F.R. (@Botafogo) July 8, 2025
بۆتافۆگۆ پاش دۆڕانی بە پاڵمێراس لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی یانەکان، رێناتۆ پایڤای پۆرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
وەک لە راگەیەندراوی یانەکەدا هاتووە، داڤیدێی تەمەن 35 ساڵ تا کۆتایی ساڵی 2026 ئەرکەکە لە ئەستۆ دەگرێت.
راهێنەرە گەنجەکە ئاڵنگاریەکی ئاسانی لەبەردەمدا نابێت بەو پێیەی یانەی بۆتافۆ لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا حەفت راهێنەری جیاوازی تاقیکردووەتەوە.
تەواو؛ داڤیدێ ئانچێلۆتی گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی گەورە واژۆ دەکات