پاسەوانەکەی مێسی گرێبەستێکی 15ملیۆن دۆلاری واژۆکرد!

یاسین چیکۆ بەناوبانگترین پاسەوانی جیهان پێدەنێتە نێو مەیدانی یارییە جەنگییەکان و گرێبەستێکی بە بڕی 15 ملیۆن دۆلار واژۆکردوو و چاوەڕێی بەرامبەرەکەیەتی.
یاسین ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی هەوڵەکانی لە پاراستنی مێسی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا. هێندەی نەبردووە بووە ئەستێرەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە ئینستاگرام خاوەنی 1.3 ملیۆن فۆلۆوەرە.
ماوەیەکە هەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی توندوتیژ کەوتۆتە نێوان یاسین و پۆڵ لۆگانی ئەستێرەی یوتیوب و یاریزانی بۆکسێن. یاسین ڤیدیۆیەکی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت
“لۆلۆ، سەیرکە چیم بۆ هێناویت. کاتێک دەموچاوت تێدەشکێنم ناوی خۆت لەسەر دەمو چاوت دەبینیت. هەموو شتێک ئامادەیە. دەستکێش ئامادەیە، گرێبەست ئامادەیە و هەمووان چاوەڕێن بەڵام تۆ هەر خۆت دەشاریتەوە. لە هەموو شوێنیکەوە نامەم بۆ دەنێرن. وەرە گرێبەستەکە واژوو بکە و پێم مەڵێن وەرە بۆ پوێرتۆ ریکۆ، هەر لە ئێستا لە مەیامی شەڕ دەکەین. جیهان چاوەڕێیە لۆلۆ.
ن
View this post on Instagram
ماوەیەک هەردوولا سەرقاڵی قسە گۆڕینەوەن و یەکتر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەر زمانن و کردیاریان نیە، رەنگە ئەمەش سیاسەتێکی بە بازاڕکردنی شەڕەکەیان بێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین هەوادار و فرۆشتنی زۆرترین بلیت. بە تایبەت کە ئێستا لەسەر گرێبەستەکە نوسراوە 15 ملیۆن دۆلار بۆ براوەی یارییەکە.