دوایین پەرسەندن؛ چارەنووسی مێسی لە نێوان ئینتەر مەیامی و ئەهلی

یاریگا –
ئینتەر مەیامی متمانەی تەواوی هەیە مێسی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و ناچێتە سعوودیە.
دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی متمانەی تەواوی هەیە لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەکەیان گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و سەرەڕای ئۆفەرەکانی یانەکانی سعوودیە، هەر لە یانەکەیان دەمێنێتەوە.
🚨 Inter Miami extremely confident Lionel Messi will renew contract + lead club to Freedom Park stadium in 2026. Argentina legend targeted by Al Hilal – SPL’s pursuit of 38yo long standing – but #IMCF hope to announce fresh deal any time now @TheAthleticFC https://t.co/t411drjtT7
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 8, 2025
ئاتلێتیک ئاشکراشیکردووە، گەرچی کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ مەیامی کۆتایی دێت و یانەی ئەهلی سعوودی بە جددی هاتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی سەرەتای 2026 لیۆ بباتە ریزەکانی، بەڵام ئینتەر مەیامی دڵنیایە مێسی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و هەر لە یانەکە بەردەوام دەبێت کە لەوەتەی هاوینی 2023 پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.
دوێنێ دووشەممە رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردبوو، ماوەی چەند هەفتەیەکە یانەی ئەهلی سعوودی لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەستی بە گفتوگۆکردووە و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە چڕکردووەتەوە.
ئینتەر مەیامی دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستی مێسی نوێبکاتەوە کە لیۆ گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە و لە 64 یاری 52 گۆڵ و 25 ئەسیستی کردووە.