
یاریگا –
ئیڤان راکیتیچ لە تەمەنی 37 ساڵی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند و ئەو ئەستێرەیەی پێشووی بارسێلۆنا چیدیکە پێ لە تۆپ ناداتەوە.
ئیڤان راکیتیچ ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەکانی بارسێلۆنا و سێڤییای ئیسپانی، شەبابی سعوودی، بازلی سویسڕی، شالکێی ئەڵمانی و هایدوک سپلیتی کڕواتی بەفەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و ماڵئاوایی لە لاکێشەی سەوز کرد.
Dear football,
I have a special letter for you: https://t.co/1ck1GFtTBt#rakitic #thankyoufootball pic.twitter.com/FbmO3OFv6m— Ivan Rakitic (@ivanrakitic) July 7, 2025
راکیتیچ لە هەژماری خۆی لە پالتفۆرمی ئێکس پەیامی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هەوادارانی تۆپی پێ کردووە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت :’کاتی ئەوە هاتووە پێتان بڵێم ماڵئاوا، زۆر سوپاس بۆ تۆپی پێ’.
راکیتیچ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە 993 یاری بەشداریی 297 گۆڵی کرد و 17 نازناوی لەگەڵ یانە جیاوازەکان بەرزکردەوە، کە 140 گۆڵ و 157 ئەسیستی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانەکان کرد.
ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتییە ساڵی 2015 بە باشترین یاریزانی کڕواتیا هەڵبژێردرا و وەرزی 2014/2015 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێنا، چوار نازناوی لالیگای لەگەڵ بلاوگرانا بەدەستهێناوە، دوو نازناوی یۆرۆپالیگی لەگەڵ سێڤییا بەرزکردووەتەوە و جامی ئەڵمانیاشی لەگەڵ شاڵکێ بەدەستهێناوە.
راکیتیچ لەوەتەی ساڵی 2007ـەوە تاوەکو 2019 درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵی دەپۆشی، کە لە 106 یاریی نێودەوڵەتی 15 گۆڵی کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2018.