ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی یانەکان

دۆخی ده‌روونی دۆنارۆما تێكچووه‌ و داوای پزیشكی ده‌روونی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

لە یاری نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن، جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە تۆپ، بە شێوەیەکی نەخوازراو بووە هۆی پێکانێکی جەمال موسیالا و قاچی شكا.

بەپێی زانیارییەکان، موسیالا دووچاری شكانی جومگه‌ی قاچی بووه‌ و له‌گه‌ڵ شكانی ئێسكی ته‌ڵه‌زمه‌ کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، ئەم ڕووداوە لە کۆتایی گێمی یەکەمدا روویدا و موسیالا بە به‌خێرایی له‌ یاریگاوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازایه‌وه‌.

پێگه‌ی  RMC Sportی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاندووه‌، پێکانەکەی موسیالا کاریگەرییەکی قووڵی دەروونی لەسەر دۆنارۆما دروست کردووه‌، گۆڵپارێزه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ دوای یارییەکە تووشی دۆخێکی دەروونی زۆر خراپ بووە و زۆر دڵتەنگ بووە بەهۆی ئەو ڕووداوە. دوای یارییه‌كه‌ پەیوەندی بە موسیالاوە کردووە لە ڕێگەی پەیامی کورتەوە بۆ پرسیارکردن لە دۆخی تەندروستی یاریزانه‌كه‌، هەروەها داوای چاوپێکەوتنێکی تایبەتی بۆ داوای لێبوردن لێكردووه‌.


هه‌روه‌ها پێگه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دەروونییە قورسە، دۆنارۆما پەیوەندی بە خواکین ڤاڵدێز، پزیشکی دەروونی یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، ڤاڵدێز، کە بە نزیک لە لویس ئێنریکە دادەنرێت، دڵنیایی داوه‌ته‌ دۆنارۆما کە ئەو بەرپرسیار نییە لە پێکانەکە و ئەم جۆرە ڕووداوانە بەشێکن لە تۆپی پێ و بۆ زۆرێک لە یاریزانان ڕوودەدەن.

هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ پزیشكی ده‌روونی یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دۆنارۆمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ دروونیه‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ تێی كه‌وتووه‌ تێپه‌رێنێت.

دوای ئه‌م رووداوه‌، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید بەرگری لە دۆنارۆما کرد و ڕایگەیاند، گلەییکردن لە دۆنارۆما زۆر زیادەڕۆییە چونكه‌ گۆڵپارێزان بۆ تۆپەکە دەچن و هێرشبەرانیش دوودڵ نابن ئه‌مه‌ ته‌نها به‌دبه‌ختی موسیالا بوو.

له‌ به‌رامبه‌ردا مانوێل نوێر گۆڵپارێزی بایرن میونشن رەخنەی لە دۆنارۆما گرت و گوتی، من له‌ شوێنی دۆنا بوومایه‌ بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەم دەکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نوێر پێیوابووە دۆنارۆما دەیتوانی خۆی لەو پێکدادانە بپارێزێت.

میدیا فەرەنسییەکان زیاتر تیشکیان خستووەتە سەر لایەنی دەروونی دۆنارۆما و هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخه‌ دەروونییە، لەوانە پەیوەندیکردنی بە پزیشکی دەروونییەوە.

پێکانەکەی جەمال موسیالا ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیانلویجی دۆنارۆما دروست کرد، سەرەڕای ڕەخنەکان، دۆنارۆما هەوڵیدا بەرپرسیارێتی دەروونی خۆی لەم رووداوەدا بگرێتە ئەستۆ و پەیوەندی بە موسیالاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button