ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆی نێوان گەورەکانی لەندەن بۆ گواستنەوەی مادیوکێ دەستپێدەکات

چێڵسی مەرجێکی گرنگی هەیە..

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی نونی مادیوکێ، ئارسیناڵ لەگەڵ چێڵسی دەست بە گفتوگۆ دەکات.

شەممەی رابردوو 5ـی تەمموز، ئارسیناڵ لەگەڵ نونی مادیوکێ لەسەر بەندە کەسییەکانی رێککەوت و یاریزانە لاوەکە رووناکی سەوزی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی گەنەرز هەڵکرد.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، پاش رێککەوتن لەگەڵ یاریزانەکە ئێستا ئارسیناڵ لەگەڵ چێڵسی دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت گرێبەستەکە یەکلاییبکاتەوە.

نونی مادیوکێ

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 23 ساڵانییەکە داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات، ئێستا ماوەتەوە بزانرێت ئارسیناڵ ئەو نرخە دەدات یاخود نا، بەڵام گەنەرز متمانەی بەخۆیەتی بەمزووانە گرێبەستەکە یکلاییبکاتەوە.

تێلێگراف ئاماژەی بەوەش کردووە، چێڵسی دەیەوێت ئیتان نوانێری، هێرشبەری لاوی ئارسیناڵ تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات، کە یاریزانە 18 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد و لە 37 یاریی 9 گۆڵی کرد.

نوانێری لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ بەسەردەچێت، گەنەرز گفتوگۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە و گتفوگۆکان بەرەپێشدەچن، ئامادە نییە دەستبەرداری یاریزانە لاوەکەی ببێت.

ئیتان نوانێری

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تایمز، چێڵسی پێوویستە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت تاوەكو بتوانێت گرێبەستە نوێیەكانی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو تۆمار بكات.

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی لەبارەی رۆیشتنی مادیوکێ؛

نونی مادیوکێ وەرزی رابردوو ئاستێکی کاریگەری پێشکەشکرد و بۆ تیپەکە گرنگە، بەڵام من تەنیا ئەو یاریزانانەم دەوێت کە لەگەڵمان دڵخۆشن، ئەم پەیامەم تەنیا بۆ نونی نییە بەڵکو بۆ هەموو یاریزانەکانە، هەر کەسێک لەگەڵ ئێمە دڵخۆش نییە دەتوانێت بڕوات.

مادیوکێ دەتوانێت لە باچی چەپ و راستیش یاریی بکات، ئەگەر پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات لە باڵی راست کێبڕکێی بوکایۆ ساکا دەکات و لە باڵی چەپیش ئالنگاری بەدەستهێنانی پێگەی سەرەکی دەکات.

جیا لەوەش، گەنەرز گرنگییەکی زۆر بە رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دەدات، بەڵام دیار نییە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەکات یاخود نا.

ئەگەر مادیوکێ پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات، ئەوا دەبێتە حەوتەم یاریزانی چێڵسی لە 2019ـەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات، دوایین یاریزانیش کێپا ئارێزابالاگا، گۆڵپارێزی ئیسپانی بوو، کە لەم هاوینە بەبڕی 5 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆکرد.

مادوێکی (23 ساڵان) ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە، کە سەرەتای ساڵی 2023 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بلووزەوە کرد.

مادوێکی وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 45 یاری 11 گۆڵ و 5 ئەسیستی کرد، کە بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خاوەنی 7 یاریی نێودەوڵەتییە.

تەواو؛ ئارسیناڵ لەگەڵ یاریزانە دڵخوازەکەی رێککەوت

بابەتی زیاتر

Back to top button