
یاریگا –
پێکهاتەی دوا گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ئاشکرا کرا و بۆ یەکەمجار سێ یاریزانی کوردی تێدایە.
یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق پێکهاتەی دوا گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی ئاشکرا کرد، ئەحمەد سەبری یاریزانی کوردی یانەی نەفت دوای تۆمار کردنی دوو گۆڵ لە زەوڕا ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 38ـی خولەکە هەبوو، لەم یارییەدا نەفت 2 _ 1 لە زەوڕای بردوە.
پاشەنگ عەبدوڵا، هێرشبەری دهۆک دوای ئەوەی دوو گۆڵی لە کەرخ تۆمار کرد لە سەرە ڕمی پێکهاتەکە یاریی دەکات، دهۆک لەم یارییەدا 4 _ 2 لە کەرخی بردەوە.
شێروان کوردستان، یاریزانی حدوود وێڕای دابەزینی تیپەکەی بۆ خولی نایابی عێڕاق، 2 _ 1 لە کەربەلایان بردەوە و هەر دوو گۆڵی یارییەکەشی تۆمار کرد، شێروان بۆ یەکەمجارە ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەبینرێت.
پێکهاتەی گەڕی 38ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق