پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V بۆڕووسیا دۆرتموند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان بەردەوامە و ئەمڕۆش لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتاییدا ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای مێتڵایڤ رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی مۆندیالی یانەكان.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەدا رووبەرووی یوڤێنتوس بوویەوە و یارییەكەشی بە تاكە گۆڵێكی گۆنزالۆ گارسیا لێ بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.
بۆڕووسیا دۆرتموند لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا رووبەڕووی مۆنتێر مەكسیكی بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.
ریال مەدرید دەیەوێت بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی یانەكە و یاریزانە نوێیەكانی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن ببێتە یەكەم یانە كە بە شێوازە نوێیەكەی مۆندیالی یانەكان بەدەستبهێنێت.
ریال مەدرید پێشتر 16 جار رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند بووەتەوە و لە هەشت یاریی براوە بووە و سێ یاریش دۆرتموند بردوویەتیەوە و پێنج یارییش یەكسان بوون.
لە چوار رووبەرووبوونەوەی پێشوویان سەرجەمیان یانە شاهانەكە براوە بووە كە كۆتا یارییان قۆناخی كۆمەڵەكانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ بوو یاریی پێشووتریش یاریی كۆتایی هەمان پاڵەوانییەتی بوو.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە نێ دەیڤد ئالابا، فێرلاند مێندی، ئێدواردۆ كاماڤینگا و ئێندریک رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.
دۆرتموندیش بە بێ ئێمری كان، ساڵەح ئۆزكان، نیكۆ شلۆتێربێک، جۆب بێڵینگهام و جەیمی گیتنێز بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
گارسیا، هاوسن، رودیگەر، ترێنت
ڤاڵڤێردی، چوامینی، جود بێڵینگهام
ڤینیسیۆس ، گۆنزالۆ گارسیا، ئاردا گولەر
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڕووسیا دۆرتموند
كۆبێڵ
سولێ، ئانتۆن، بینسێباینی
رێیێرسن، گڕۆس، سابیتزە، ئێن مێخا، سڤێنسن
سێرهۆ گیراسی، كەریم ئادیێمی