دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا هێرشبەرەكەی لیڤەرپوول دەكاتە ئامانج و نیوكاسڵ بەرگریكارێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
میكێل ئارتێتا دوا مۆڵەت بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دیارییدەكات، بارسێلۆنا لە نیكۆ ویڵیامس بێهیوا بوو هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەكەی رێدز دەدات و ناپۆلی مۆیس كینی دەوێت.
نیوكاسڵ یونایتد جۆرجیۆ سكالڤینی ئیتاڵی و بەرگریكاری یانەی ئاتاڵانتا دەكاتە ئامانج و هیوادارە بتوانێت بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ یاریزانە 21 ساڵانەكە واژۆ بكات – تایمز.
میكێل ئارتێتا ماوەی دوو هەفتەی وەک دوا مۆڵەت بۆ یانەكەی دیاریكرد بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڤیكتۆر یۆكێرێش واژۆ بكەن، هەریەک لە بێنیامین شێشكۆ و ئۆلی واتكینس بژاردەی یەدەكن – میرەر.
بارسێلۆنا لە دوای ئەوەی نیكۆ ویڵیامس گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە رێگایەكی دیكە بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەگرێتە بەر – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئیدریسا گێی یاریزانی سێنیگالی یانەی ئێڤەرتن گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ دەكاتەوە – فووت مێركاتۆ.
تۆتنهام ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی كۆنی دی وینتەر بەرگریكاری بەلجیكی یانەی جێنوای ئیتاڵی دەربڕی و یانەكەش نرخی یاریزانەكەی بە 21.5 ملیۆن پاوەند دەستنیشانكردووە – تۆک سپۆرت.
ناپۆلی چووە ریزی یانەكانی مانچێستەر یونایتد و یانەكانی سعوودیە بۆ گواستنەوەی مۆیس كین هێرشبەری ئیتاڵی یانەی فیۆرێنتینا – كاڵچیۆ مێركاتۆ.
كریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی بۆرنا سۆسا بەرگریكاری یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی پێشكەشكردووە – ئاتلێتیک.
ئینتەر مەیامی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەردەوامە – ESPN.