ئینگلتەرا

پەیامێکی کاریگەری رۆناڵدۆ بۆ کۆچی دوایی جۆتا

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی دیێگۆ جۆتا بڵاکردەوە.

ئەمڕۆ راگەیەندرا جۆتا و براکەی لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا. ئەم رووداوەش کاردانەوەی گەورەی میدیاکان و هاندەران و یاریزانانی لێکەوتەوە.

رۆناڵدۆ و جۆتا ساڵانێکی زۆرە لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێکەوە یاری دەکەن و کریس بۆ کۆچی دوایی هاوڕێکەی نوسیوییەتی

 

لە راستی ناجێت. هەر ئێستا بەیەکەوە بووین لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی و هەر ئێستا ژیانی هاوسەگیریت پێک هێنا. هاوخەمی خۆم دەگەیەنمە خێزانەکەت، هاوژینەکەت و منداڵەکانت. هیوای ئەوپەڕی هێز و ئارام گرتنیان بۆ دەخوازم. دەزانم هەمیشە لەگەڵیان دەبیت. جێگەتان بەهەشت بێت دیێگۆ و ئەندرێ. بیرتان دەکەین.

 

کۆتا یاری جۆتا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بوو بەر لە 30 رۆژ بەرامبەر ئەڵمانیا لە پاڵ رۆناڵدۆ دا. ناوبراو بانگهێشتی یاری کۆتاییش کرا کە تێیدا بەرامبەر ئیسپانیا توانییان ناسناوەکە ببەنەوە بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button