ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ رۆدریگۆ دوای جامی جیهانی یانەکان چارەنووسی یەکلاییدەکاتەوە

ئارسیناڵ ئامادەیە 70 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی خەرج بکات

Yariga App

یاریگا –

دوای جامی جیهانی یانەکان چارەنووسی رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلاییدەبێتەوە.

سەرەڕای پێکانی کیلیان ئێمباپێ، چابی ئاڵۆنسۆ لە جامی جیهانی دەرفەتێکی کەمی بە رۆدریگۆداوە و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەکۆی چوار یاریی پاڵەوانێتییەکە تەنیا 88 خولەک یاریی کردووە و بەشداریی دوو یاریی کردووە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، یەکلایینەبوونەوەی چارەنووسی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید، ئارسیناڵ ناچارکردووە لە بازنەی گرنگییەکانی دوورنەخاتەوە و گەنەرز هێشتا لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی رۆدریگۆیە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی بەریتانی بێن جەیکبز، رۆدریگۆ دوای جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت لە پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە جێگای دەبێتەوە یاخود نا، دوای کۆبوونەوەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی دەدات.

هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2019 لە سانتۆسەوە بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدییەکە هەیە.

ئەگەر یاریزانەکە بڕیاری جێهێشتنی یانەکە بدات ریال مەدرید لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button